AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٨ ١٢:٤٥

لێپرسراوی ناوەندی هەڵبژاردنی پارێزگای کوردستان:

کلیلی پێشکەوتنی پارێزگای کوردستان بەشداری بەرفراوان لە هەڵبژاردنە

کلیلی پێشکەوتنی پارێزگای کوردستان بەشداری بەرفراوان لە هەڵبژاردنە

لێپرسراوی ناوەندی هەڵبژاردنی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: تا ئێستا هیچ پێشێلکارییەکی ڕێکخراو هاوپەیوەند بە هەڵبژاردن لە کوردستان بەڵگە نەکراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهدی ڕەمەزانی ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی ڕەشەمە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسانی پارێزگای کوردستان، وتی: جەختی ناوەندی هەڵبژاردنی پارێزگای کوردستان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێ خەوش و پارێزراوە لە پارێزگاکەدا و هەوڵی پێویست لەو بارەیەوە دراوە.

وتیشی: کلیلی پێشکەوتنی پارێزگای کوردستان بەشدارییەکی بەرفراوانە لە هەڵبژاردنەکاندا چونکە بەشداریی بەشکۆ و بە ڕێژەیەکی بەرز سەنگی دانوستان و موزایەدەی بەرپرسانی پارێزگاکان زیاد دەکات لە ناوەند بۆ ڕاکێشانی بودجە و گوژمەی تایبەت و زیاتر.

ڕەمەزانی ئاماژەی بەوەشکرد: بەهۆی کشانەوە و هاوپەیمانی ژمارەیەک کاندید لەگەڵ یەکتر، لە ئێستادا ١٣٣ کەس کاندیدن بۆ نوێنەرایەتی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە پێنج بازنەی پارێزگای کوردستان کە ١١٨ کەسیان پیاون و ١٥ کەسیان ژنن.

ڕاشیگەیاند: لە بازنەی بیجاڕ 29 کەس، لە سەقز و بانە 11 کەس، لە سنە، دیواندەرە و کامیاران 48 کەس، لە قوروە و دێولان 24 کەس، لە مەریوان و سەوڵاوا 21 کەس کاندیدن.

لێپرسراوی ناوەندی هەڵبژاردنی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: لە پارێزگای کوردستان بۆ هەر کورسیەکی مەجلیس 22 کەس کێبڕکێ دەکەن.

وتیشی: ڕێژەی کاندیدەکان لە کوردستان لە چاو خولی پێشوو بە ڕێژەی 41% بەرزبووەتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە دانانی هەزار و 296 بنکەی دەنگدان لە سنووری پارێزگای کوردستان، زیادی کرد: 25 هەزار کەس ئەنجامدانی هەڵبژاردنن لە هەموو کوردستانیان لە ئەستۆیە.

ئاماژەشی دا کە لە پارێزگای کوردستان یەک ملیۆن و 250 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

News ID 49253

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha